لەسەر ئاستی عێراق

مانگی رابردوو زۆربەی بوومەلەرزەکان لە سنوری هەرێمی کوردستان تۆمارکراون

964+

فەهمی نەبی

مانگی رابردوو لەکۆی 22 بوومەلەرزەی تۆمارکراوی عێراق و وڵاتانی دراوسێ، هەشتیان لەناوخۆی عێراق بووە، بەنزیکەی زۆربەی بوومەلەرزەکان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و بەراورد بە مانگی پێش خۆی کەمیکردووە.

دەزگای کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری بوومەلەرزەی تۆمارکراوی عێراق و وڵاتانی دراوسێی بۆ مانگی ئازار بڵاوکردەوە، بەراورد بەمانگی پێش خۆی ئامارەکان کەمیانکردووە، لە مانگی شوبات 10 بوومەلەرزە لە عێراق روویاندابوو.

مانگی شوبات 10 بوومەلەرزە لەعێراق روویداوە نیوەی زیاتر...

مانگی شوبات 10 بوومەلەرزە لەعێراق روویداوە نیوەی زیاتری لە هەرێمی کوردستان بووە

هەشت بوومەلەرزەکەی مانگی ئازار بەمجۆرە بووە:

پارێزگای سلێمانی

کەلار رۆژی 4.3.2024 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.1 پلەی رێختەر تۆمارکراوە

پارێزگای کەرکوک

قەزای داقوق رۆژی 12.3.2024 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 1.7 تۆمارکراوە

قەزای دوزخورماتوو رۆژی 15.3.2024 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 1.4 تۆمارکراوە

پارێزگای دهۆک

لە ئاکرێ رۆژی 13.3.2024 دوو بوومەلەرزەیەک تۆمارکراون بە گوڕی 2.1 و 2.9

رۆژی 23.3.2024 لە سەنتەری دهۆک دوو بوومەلەرزە تۆمارکراون بە گوڕی 2.5

لە پارێزگای نەینەوا رۆژی 22.3.2024 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.4 تۆمارکراوە