قەزای چەمچەماڵ - وێنە: 964
شۆفێریان دەوێ
لە چەمچەماڵ چوار هەلی کار راگەیەندراوە
ئەحمەد مستەفا
چوار هەلی کار هەیە لە بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ، كە بە شێوەی رۆژانە بۆ شۆفێری گەڵابە و تانكەر رایگەیاندووە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، بەڕێوەبەرایەتیمان پێویستی بە چوار شۆفێری گەڵابە و تەنکەر هەیە بۆ سنوری چەمچەماڵ بەم مەرجانەی خوارەوە:
یەکەم: پێویستە شۆفێر مۆڵەتی شۆفێری گشتی هەبێت.
دووەم: کرێی رۆژانەی 30.000 هەزار دینار.
سێیەم؛ رەچاوکردنی سەرجەم مەرجەکانی هاتوچۆ.
چوارەم: سنوری کارکردن قەزای چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەکان.
پێنجەم: پێویستە شۆفێر بەیانیان خۆی بگەیەنێتە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان.
شەشەم: پاش هەڵسەنگاندن شۆفێرەکان هەڵدەبژێردرێن.
بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ راشیگەیاندووە، هەرکەسێک ئارەزومەندە ئەمڕۆ دووشەممە 15.6.2026 و رۆژانی دواتر پەیوەندی بە بەشی میکانیکی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکات.