نابێت کۆ نمرەت لە 65٪ کەمتر بێت

ئەمریکا زەمالەی خوێندن بۆ خوازیارانی ماستەر رادەگەیەنێت

964+

ژووری هەواڵ

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زەمالەی خوێندنی بۆ فێرخوازانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر راگەیاند و دەرچووانی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.

زەمالەکە لە چوارچێوەی بەرنامەى فول برایت و بۆ خوێندنى ماستەر دەبێت، وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت، “نابێت کۆ نمرەی پێشکێشکاران لە 65٪ کەمتر بێت.”

لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ـی راگەیاند، “ژمارەکە دیارینەکراوە”.

لە راگەیەندراوێکی خوێندنی باڵادا هاتووە، حکومەتی ئەمریکا بۆ ساڵی 2024 بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیا جیا رادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم خوازیاران لە هەرێمى کوردستان دەکات دەتوانن بەم مەرج و داخوازیانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:

1- دەبێت پێشکێشکار دانیشتووی هەرێمى کوردستان و عێراق بێت.

2- بەلایەنی کەم دوای دەرچوونی لە زانکۆ، دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.

3- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و دانپێدانراو بێت.

4- پێشخانێکى ئەکادیمی باشى هەبێت.

5- ئاستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت، بە شێوەیەک بتوانێت بەشداری لە خولی درێژخایەنی زمان بکات، بەر لە دەستپێکردنی بەرنامەی خوێندن.

6- پێشینە بۆ ئەو خوازیارانە دەبێت کە پێشتر ئەزموونی خوێندن و ژیانیان لە ئەمریکا زۆر کەم بووە یاخود نەبووە.

7- خوازیاران لە باکگراوندی جیاجیا لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت هاندەدرێن بۆ پێشکێشکردن.

تێبینی:

– تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەبێت.

– دوا کات بۆ پێشکەشکردن 1.5.2024ـە.

– بۆ زیاتر زانیاری و وردەکاری پێشکەشکردن، تکایە سەیری برۆشەری هاوپێچ و ئەم لینکە بکەن:

سەبارەت بە مەرجەکانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ خوێندنی ماستەر لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیە، وەزارەتەکە مەرجەکانی لەم چەن خاڵەدا کۆکردووەتەوە:

1-پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

2-پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

3-پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.

4-ئاستی توانستی زمانی داواکراو بەندە بە ئاستی داواکراوی خودی بەرنامەکە.

5-داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکێش بکات, (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

6-کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

7-کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن بەرنامەی فولبرایت پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

8-هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیادا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

تێبینى وەزارەت:

دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم بەستەرە بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە دەنێرێ...

وەزارەتی خوێندنی باڵا خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە دەنێرێتە ئەڵمانیا