وێنەی بەنداوی دوکان
بەنداوی دوکان سەڕێژ دەبێ؟
مەتر کۆتایی هات و بێڵماوسەکە سانتیمەتری ماوە
ئەحمەد مستەفا
بەنداوی دوکان، بۆ جاری سێیەم دەیەوێ بچێتە قەفەزی زێڕینەوە، چاوەڕوانییە لە ماوەی سەڕێژی بۆ مەتر کۆتایی هات و ئێستا بۆ گەشتنە تەڕبوونی دەمی زەنگۆڵەیی سەرڕێژ “بێڵماوس”، سەنتیمەترەکان دەژمێرێ.
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 22.5.2026 نوێترین دیمەنی بێڵماوسەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان تۆماری کردووە و نزیکە لەوەی بەنداو بەیەکجاری سەڕێژبکات.
بەپێى ئەو داتایانەى دەست 964 کەوتوون، بەنداوەکە 6 ملیار و 800 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت، تا دوێنێ سێشەممە 20.5.2026ـ بەنداوەکە 6 ملیار و 672 ملیۆن مەتر سێجا ئاوى تێدا بووە.
لە جەژندا بەنداوى دوکان سەرڕێژ دەبێت؟
بەپێى داتاکان، لە دوێنێ دا، 261 مەتر سێجا لە هەر چرکەیەکدا ئاو رژاوەتە ناو بەنداوەکە، لەبەرامبەردا 42 مەتر سێجاى لێ رۆشتووە و 12 مەتر سێجاى دیکەشى لێ بووە بە هەڵم، واتا 207 مەتر سێجاى تەواوەتى دەمێنێتەوە کە لە بەنداوەکەدا لە هەر چرکەیەکدا گلدراوەتەوە.
روونتر لەوە رۆژانە نزیکەى 18 ملیۆن مەتر سێجا ئاوى بەنداوەکە زیاد دەکات، بەمەش ئەگەر تا حەوت بۆ هەشت رۆژى تر، ئاستى هاتنى ئاو بۆ بەنداوەکە بەم شێوەیە بێت، لە رۆژى هەشتەم بەنداوەکە سەرڕێژ دەبێت، بەڵام بەهۆى نەبارینى بارانی بەردەوام ئاوى سەرچاوەکانى بەنداوەکە دەیدات لە کەمى بۆیە دیاریکردنى رۆژێک بۆ سەرێژ بوون دەکەوێت سەر رێژەى ئەو ئاوەى دەچێتە ناو بەنداوەکە، هەموو ئەو داتایانەش ئاماژەن بەوەى، بەنداوەکە لە جەژندا یان لەسەرەتاى مانگى داهاتوو، سەرڕێژ دەبێت.