لە گەڕەکێکی هەڵەبجە

20 ماڵی گەڕەکێک لەڕەمەزاندا بەربانگی بەکۆمەڵ رێکدەخەن

964+

عومەر فەتاح ـ هەڵەبجە

ماوەی چەند ساڵێکە نزیکەی 20 ماڵی گەڕەکێکی هەڵەبجە لەمانگی رەمەزاندا بەربانگ و ئێوارە خوانی بەکۆمەڵ رێکدەخەن و لەسەر شەقام لەکوڵانەکەیان سفرەی دوورو درێژ رادەخەن و پێکەوە گەورەو بچوک چەند نانی ئێواره دەخۆن و نوێژدەکەن.

بەکر ساڵح دانیشتوی گەڕەکی گۆران سیتی لەهەڵەبجە یەکێکە لەو خانەوادانەی بەشداری ئێوارەخوانەکەی کردوە بە 964ی وت، “ئامانجمان ئەوەیە خۆشەویستی و رێزو ژیانی پێکەوەیی زیاتر پتەوتر بکەین لەنێوان خۆماندا نەریت و کەلتوری کۆن و دابوونەریتی باوباپیرانمان زیندوو بهێڵینەوە، لەم ئێوارەدا چەند دراوسێیەکی کاکەییش لەگەڵمان بەشدارن و هەمووان لەسەر یەک سفرە کۆدەبینەوە هەموو چین و توێژەکان لەم گەڕەکدا هەن و ڕێزو خۆشەویستیمان هەیە بەرانبەر یەک”.

دانیشتووانی تازەدێ لەسەر یەک سفرە بەربانگ دەکەنەوە

دانیشتووانی تازەدێ لەسەر یەک سفرە بەربانگ دەکەنەوە