دانیشتووانی تازەدێ لەسەر یەک سفرە بەربانگ دەکەنەوە

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

کردوویانە بە نەریت لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزان، دانیشتوانی گوندی تازەدێ لە قەزای کەلار، نانی ئێوارە لە مزگەوتی گوندەکەیان ئامادە دەکەن، دوای بەربانگ و ئەنجامدانی نوێژی ئێوارە، ھەموویان پێکەوە لەسەر سفرە دادەنیشن و نانی ئێوارە دەخۆن، دواتر دەڕۆنەوە ماڵەکانیان.

رۆژانە خواردنی نزیکەی 150 کەس لە مزگەوتی گوند ئامادە دەکرێت، تێچووەکەشی لەلایەن خێرخوازانی گوندەکەوە دابین دەکرێت.

دانیشتوانی گوندەکە، دڵخۆشن بەو نەریتەی گوندەکەیان و دەڵێن ئێواران ھەموومان لەسەر سفرەیەک کۆدەبینەوە و یەک دەبینین چێژێکی تایبەتی ھەیە، ئەو ئێوارەی تیمی 964 لەوێ بوون، چێشتلێنەر، شلەی کولەکە، نیسک و گۆشتی مریشکی بۆ ئامادەکردبوون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا