دیمەنی مۆلیدەیەکی ئەهلی - وێنە: 964
هەزار دینار گران بووە
لە سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاری‌کرا
964+
ژووری هەواڵ
نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی بۆ مانگی ئادار لە نێوان 13 بۆ 14 هەزار دیناردایە و نزیکەی یەک هەزار لە مانگی رابردووتر گرانترە.
لە کۆبوونەوەیەکدا، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی بڕیاری دا به پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 40 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیدەی ئه‌هلی له‌نێوان 13 بۆ 14 دیناردایه.
بە وتەی سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی، مۆلیدەکان لە نێوان 320 بۆ 350 کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
نرخی ئەمپێری ئەو مۆلیدانەی کە بەرنامی کارکردنیان لە 7:00ـی بەیانی بۆ 1:00ـی شەوە، لە نێوان 15 هەزار و 500 دینار بۆ 17 هەزار دیناردایە.
“ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 19 هەزار و 500 دینارە”، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی وا دەڵێت.