تائیستا 20 دوکان سوتاون

تا دێت ئاگرى بازاڕەکەى دهۆک گەورە دەبێت

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

کەمێک پێش ئێستا چەند دوکانێکى بازاڕى دهۆک ئاگرى گرت و زیاتر لە 20 تیمى بەرگرى شارستانى لە شوێنى رووداوەکەن.

زەید کۆچەر پەیامنێرى 964، لە شوێنى رووداوەکەیە و رایگەیاند، بەهۆى ئەوەى بازاڕەکە دوکانى جلوبەرگى ژنانەى لێیە ئەمە بووەتە هۆى تەشەنەکردنى ئاگرەکە.

تائێستا نازانرێت هۆکارى ئاگرەکە چییە، بەڵام بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، لە بازاڕەکە سیستمى غازى هەیە و مەترسى لەسەرە، بۆیە بەرگرى شارستانى داوا لە خەڵکەکە دەکەن شوێنەکە چۆڵ بکەن.

پەیامنێرى 964، بینیویەتى چەند کەسێک بەهۆى ئاگرەکەوە توشى تەنگەنەفەسى بوون و لەلایەن تیمەکانى تەندروستییەوە چارەسەریان بۆ دەکرێت و کارمەندێکى بەرگرى شارستانیش بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

داڕشتنەوە: رویا فەتاح

لە بازاڕى دهۆک ئاگرکەوتەوە

لە بازاڕى دهۆک ئاگرکەوتەوە