ئەندامى یەک خێزانن

چوار کەسى بریندارن: لە رووداوێکى هاتوچۆ باوک و کچێک گیانیان لەدەستدا

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

ئێوارەى ئەمڕۆ، بۆ خێزانێکى سنوورى ناحیەى شەمامک رۆژێکى ناخۆش بوو، چونکە رووداوێکى هاتوچۆ بووە هۆى گیانلەدەستدان کچ و باوکێک و بریندار بوونى چوار ئەندامى دیکەى خێزانەکە.

رووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 28.6.2026، لەسەر رێگاى داڵداغان بۆ قۆریتان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى تایبەت و بارهەڵگرێک روویداوە، لە ئەنجامدا باوک و کچێک گیانیان لەدەستداوە و دایکەکەیان و سێ منداڵى تریشیان بریندار بوون کە برینى یەکێک لە منداڵەکان قورسە.

یوسف شێخ شێروانى ئامۆزایان زانیارییەکانى بۆ 964 پشتڕاستکردووەتەوە و وتویەتى،”دواى وەرگرتنەوەى تەرمەکان، مەراسیمى ئاینیان بۆ ئەنجامداون و سپاردەى خاکیان دەکەن”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح