چارەسەر لە هەولێرە

ماوەی سێ رۆژە سەرجەم نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە پاکنەکراونەتەوە

964+

عومەر فەتاح ــ  هەڵەبجە

ماوەی سێ رۆژە بەهۆی مانگرتن و بایکۆتی پاکەوانەکانەوە نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە پاکنەکراونەتەوەو بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەش دەڵێت، چارەسەری گرفتەکە لەئەنجومەنی وەزیرانە.

ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەرى گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـى وت،”ماوەی سێ رۆژە سەرجەم کرێکارانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەکانی سنورەکەمان مانیان گرتوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە، ئێمەش چەندجارێک بەنوسراو هەوڵی جدیمان داوە بۆ ئەوەشى سایستەکانیان بۆ دابین بکەین، بەڵام  تائێستا چارەسەر نەکراوە چونکە بێ متمانەیی و قینێک هەیە بەرامبەر تەندرووستی”.

163 کرێکارى پاککەرەوەى نەخۆشخانەکانى هەڵەبجە بۆ جەژن لە چاوەڕوانى وەرگرتنى موچەدان و بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستیش دەڵێت، قوتەکەیان راگیراوە و کێشەکە لە ئەنجومەنى وەزیرانە و دەبێت ئەوان چارەسەرى بکەن.

پێنجشەممەى رابردوو، بەشێک لە کرێکارانى پاککەرەوەى نەخۆشخانەکانى هەڵەبجە گردبوونەوە و رایانگەیاند کە بژێوى ژیانیان لەسەر ئەو موچەیەیە کە ماوەى سێ مانگە نەیانخستووەتە گیرفانیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پاکەوانی نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای پێد...

پاکەوانی نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای پێدانی مووچە دەکەن