لە سەرای کۆندا

ماڵی کولتووری و کەلەپووری لە رانیە دەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

وا بڕیارە ماڵێکی کولتووری و کەلەپووری لە رانیە بکرێتەوە و بە وتەی قایمقامی قەزاکە، ماڵەکە هاوشێوەی سەرای سلێمانی و هاوشێوەکانی لە شار و شارۆچکەکانی دیکە دەبێت.

ئیدارەی شارەکە بینای سەرای کۆنیان بۆ دیاری کردووە، بەڵام پێویستی بە نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردن هەیە.

حوسێن محەمەد، قایمقامی قەزای رانیە بە 964ـی راگەیاند، بڕی 250 ملیۆن دیناریان لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ دیاری کردووە و چاوەڕێی پەسەندکردنین.

وتیشی، “بیناکە سەرای کۆنە و دەمانەوی لەسەر شێوازە رەسەنەکەی نۆژەنی بکەینەوە و هاوشێوەی شارەکانی دیکە بیکەینە سەنتەرێکی کولتووری و کەلەپووری، کە نەریتی ناوچەکەی تێدا رەنگ بداتەوە”.

قایمقامییەتەکە دەربارەی نۆژەنکردنەوە و ئامادەکارییەکان لەگەڵ رۆشنبیران لە گفتوگۆدایە و دەشیانەوێت لە سلێمانی و هەولێرەوە هاوکاریی راوێژکاری وەربگرن.

“هیوادارین لەگەڵ دەستپێکردندا کەسانی سەرمایەدار و بازرگانان هاوکاریی پڕۆژەکە بکەن، چونکە ناوەندێکی کولتووری دەبێت بۆ پێشخستنی قەزاکە”، ئەوەش قسەی حوسێن محەمەدە.

قایمقامیەتی رانیە: مەترسی روخانی پردی دەربەند هەیە

قایمقامیەتی رانیە: مەترسی روخانی پردی دەربەند هەیە