ساڵی رابردوو 83 کیلۆمەتریان کردبوو

شارەوانیی سلێمانی ئامادەکاری بۆ وەرزی قیرتاوکردن دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانیی سلێمانی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی وەرزی قیرتاوکردن دەکات، کە وا بڕیارە لە سەرەتای مانگی پێنجەوە دەستپێبکاتەوە.

کارگەی قیری تانجەرۆ، کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی قیر بۆ شارەوانیی سلێمانی، ساڵانە لە مانگی یەک تا پێنج لە کارکردن دەوەستێت و نۆژەن دەکرێتەوە، شارەوانییەکەش ئەو ماوەیە بە قیری سارد کاردەکات.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بۆ 964ـی روونکردەوە، داواکارییەکی زۆریان لە لایەن هاوڵاتیانەوە بۆ قیرتاوکردن هەیە و ئەوانیش بەپێی پلان و قیری بەرهەمهێندراو کاردەکەن.

وتیشی، “شارەوانی لەو شوێنانەوە دەستپێدەکات کە زۆر پێویستن و شەقامی گشتین و هاوڵاتیانێکی زۆر بەکاری دەهێنن”.

964 لە بەڕێوەبەرایەتییەکەوە دەزانێت، ساڵی رابردوو شارەوانییەکە بە درێژایی 83 کیلۆمەتر قیرتاوی لە کۆڵان و شەقامەکانی سلێمانیدا کردووە.

وەک وتەبێژەکە باسی دەکات، داواکاری و پێویستیی قیرتاوکردن لە سلێمانی زۆرە و کارگەیەکی قیر بەشیان ناکات.

شارەوانیی سلێمانی رۆچوونی شەقامی سلێمانی - عەربەتی چاک...

شارەوانیی سلێمانی رۆچوونی شەقامی سلێمانی - عەربەتی چاک کرد