ته‌ندروستى: ئه‌م حاڵه‌تانه زۆر نین
هاوڵاتییه‌كی کۆیە دڵى له لێدان كه‌وت و گه‌ڕایه‌وه بۆ ژیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شه‌وى رابردوو هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه هاوڵاتییه‌كی قه‌زاى كۆیه تا گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى د.خالید، دڵی له لێدان كه‌وتووه، دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانى نه‌خۆشخانه ژیانى بۆ گێڕدراوەته‌وه.
د.شێروان جه‌لال، جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى كۆیه، ئه‌م هه‌واڵه‌ى بۆ 964 پشتڕاست كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد ئه‌م حاڵه‌تانه له سنووره‌كه‌یاندا زۆر نین.
وتیشی “تیمی به‌شی فرياكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه ماوه‌ى نزیكه‌ى سەعاتێك له رێگه‌ى به‌كارهێنانى CPR و لێدانی DC توانیان ئه‌م هاوڵاتییه بۆ ژیانى ئاسایی خۆى بگه‌ڕێننه‌وه”.
باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا دۆخى ته‌ندروستى ئه‌م هاوڵاتییه جێگیره.
د. شێروان روونیكرده‌وه له سنوورى قه‌زاكه‌یاندا زۆر به كه‌مى ئه‌م حاڵه‌تانه‌یان بۆ دێت و له ماوه‌ى دوو تا سێ ساڵى رابردوودا ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تێكی دیكه‌ى به‌م شێوه‌یه هه‌بووه.