شاروخ خان دەچێتە سەر بورجی خەلیفە
964+
ئاوات سلێمان – هەولێر
ئەمڕۆ ترایلەری فیلمە نوێیەکەی شاروخ خان، بە ئامادەبوونی خۆی، لە بورجی خەلیفە لە دوبەی نمایش دەکرێت.
شاروخ خان ئەکتەرێکی ناسراوی هیندستان و جیهانە، پێنج ساڵە لە هیچ فیلمێکدا بەشداری نەکردووە.
فیلمە نووێیەکەی ناوی (Pathan)ە، بە مانای ئەندامێکی نەتەوەی پەشتوو دێت، کە زۆرینەیان مسوڵمانن، شوێنی ژیانیان پاکستان و ئەفغانستانە.
شاروخ خان رۆڵی سەرەکی لەو فیلمەدا دەبێت کە لە ژانری ئەکشنە و لە 25ی ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهان نمایش دەکرێت.
سینەماکانی هەرێمی کوردستانیش بێبەش نابن لەو نماییشە، هەر لە ئێستاوە پۆستەریان بۆ فیلمەکە بڵاوکردووەتەوە.