عامودا

فێرخوازێک ئێستا بووە بە راهێنەر و کچان فێری شۆفێری دەکات

گەڕناس مەعۆ – عامودا

کچە گەنجێکی عامودا لە رۆژئاوای کوردستان بێ گوێدانە ئەو قسانەی رووبەڕووی بووەتەوە لە فێرخوازیەوە ماوەی دوو ساڵە بووەتە راهێنەر و کچان فێری شۆفێری دەکات.

هێلین حەمی 22 ساڵ کە ئێستا راهێنەرە بۆ 964 وتی، سەرەتا خۆی فێرخواز بووە دواتر بووە بە راهێنەر و ئێستا کچان و ژنان فێری شۆفێری دەکات.

دەشڵێت، سەرەتا بە دۆخێکی قورسدا تێپەڕیوە رووبەڕووی قسەی خەڵک و فشاری زۆر بووەتەوە بەڵام کۆڵی نەداوە تا بە ئامانجەکەی گەیشتووە.

ئەم کچە گەنجە ئاماژە بەوە دەکات، کە شۆفێری بۆ کچان و ژنان لە رەفاهیەت تێپەڕیوە و ئێستا پێویستییەکە کە دەبێت فێرببن و ئەزموونی بکەن و متمانەیان  بە خۆیان هەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی