عێراقییه‌كان دژی گرانكردنی به‌نزین دەوەستنەوە
“سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وت بانگهیشتنی په‌رله‌مان بكرێن”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی ده‌ستپێكردووه بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڕیاری گرانكردنی به‌نزینی موحه‌سسه‌ن و سوپه‌ر.
زوهێر فه‌تلاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به مه‌به‌ستی بانگهێشتكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران و حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وت، واژۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (په‌رله‌مانتاران) كۆده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وت روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به بڕیاری گرانكردنی نرخی به‌نزینی جۆره‌كانی موحه‌سسه‌ن و سوپه‌ر بده‌ن.
سێشەممەی رابردوو 26ی ئادار، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا نرخی بەنزین گران بکات، بەنزینی موحەسسەن لیتری بە 650 دینارە و دەبێتە 850 دینار، سوپەریش لیتری لە 1000 دینارەوە دەبێتە 1250 دینار، حکومەت دەڵێت ئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە قەرەباڵغی سەر شەقامەکان کەم بکاتەوە، بەڵام خەڵکی دەڵێن ئەوە قبوڵ ناکەن، لە بەسرە شه‌وی رابردوو خۆپێشاندان دەستیپێکرد و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شاره‌كانی دیكه‌ش بگرێته‌وه.