خشتەی یارییەکان چۆنە؟
پرێمه‌رلیگ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و هێشتا پاڵه‌وان نادیاره
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌ڕێكی دیكه له یارییه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی له تۆپی پێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، خوله‌كه به‌ره‌و كۆتاییه و هێشتا ناسنامه‌ی پاڵه‌وان دیار نییه و ركابه‌رییه‌كه له نێوان سێ یانه‌دایه.
ئه‌مڕۆ حه‌وت یاری دێنه ئه‌نجامدان و گرنگترین یارییه‌كان له نێوان وێستهام و لیڤه‌رپوول، هه‌روه‌ها چێڵسی و ئه‌ستۆن ڤێللا ده‌بێت.
لیڤه‌رپوول له پله‌ی سێیه‌مه و چاوی له‌وه‌یه بیباته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ركابه‌رییه‌كه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه دوورنه‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێللاش كه له پله‌ی چواره‌مه و ئه‌م وه‌رزه ئه‌سپی ره‌شی خوله‌كه‌یه، ده‌یه‌وێت له چێڵسیی بباته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به لای كه‌مه‌وه له چوار پله‌ی پێشه‌وه دوورنه‌كه‌وێته‌وه و هه‌لی به‌شداریكردن له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو له‌ده‌ست نه‌دات.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
وێستهام یونایتد – لیڤەرپوول 2:30
فولهام – کریستال پاڵاس 5:00
مانچێستەر یونایتد – بێرنلی 05:00
نیوکاسڵ یونایتد – شیفێڵد یونایتد 05:00
ولڤه‌رهامتۆن – لۆتن تاون 05:00
ئێڤەرتۆن – برێنتفۆرد 07:30
ئەستۆن ڤێللا – چێڵسی 10:00.