بۆ دورخستنەوەی ئاگر

لە شاخ و گردەکانی هەواری شار ئاگربڕ دروست کرا

964+
ئەحمەد مستەفا

ئیدارەی پارکی هەواری شار، لە رێگەی کارمەندەکانییەوە دەستیکرد بە دروستکردنی ئاگربڕ لە شاخ و گردەکانی چواردەوری پارکەکە و ناو پارکی هەواری شار، “ئەوەش بە مەبەستی پارێزگاریکردن و دورخستنەوەی مەترسییەکانی کەوتنەوەی ئاگر”.

پاركی هەواری شار، لەسەر رووبەری چوار هەزار و 400 دۆنم زەوی دروستكراوە، دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای شاری سلێمانی و ئەمساڵ زیاتر لە سێ هەزار نەمامی لێ رووێندراوە.

ساڵانە پێش وشکبوونی گژوگیا لە ناوەوە و دەرەوەی پارکەکە ئاگربڕ ئەنجام دەدرێت، بەشێکی بە ئامێرەکانی وەک شۆفڵ دەکرێت و بەشێکیشی بە دەرمانی دژە گیا ئەنجام دەدرێت.

800 نەمامی زەیتوون لە پارکی هەواری شار دەڕوێندرێن

800 نەمامی زەیتوون لە پارکی هەواری شار دەڕوێندرێن

جگە لەوەی لە وەرزی بەهار و هاویندا، دەیان هەزار گەشتیار رووی تێدەکەن، فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار بە 964ـی وت، “ئاگربڕی پارکی هەواری شار لە ئیشە سەرەکییەکانیانە، چونکە هەر ئاگرێک لەناو پارکەکە بکەوێتەوە، دەبێتە هۆی لەناوبردنی سەوزاییەکی زۆر”.

فەرەیدون عومەر ئاماژەی بەوەش دا، ساڵانی رابردوو ئاگری گەورە لەناو پارکەکە دروست نەبووە، “ئەوەی هەبووە بچووک بووە و بەهۆی فڕێدانی جگەرە، یان ئاگرکردنەوەوە دروستبووە و زوو کۆنتڕۆڵ کراوە”.

پاركی هەواری سار، بە دووەم گەورەترین پارك هەژماردەكرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم پاركە لە قۆناغی دووەمدا پێنج ملیار دیناری تێچووە و هێشتا پێویستی بە شەش ملیار دیناری دیکە هەیە، تا هۆتێلی پێنج ئەستێرە، میوانخانە، سینەما و رێستۆرانتی تێدا دروست بكرێت.

خەزان و تانکی و رێڕەوە ئاوییەکانی پارکی هەواری شار پاک...

خەزان و تانکی و رێڕەوە ئاوییەکانی پارکی هەواری شار پاککرانەوە