هەڵەبجە

کارکردن لە پڕۆژى جوتسایدى حەمەوخان دەستی پێکردەوە

964+

وریا فەتاح

دواى ماوەیەک لە راگیرانى کارەکانى بەهۆى نەبوونى پارەى نەختینە، کارکردن لە پڕۆژەى جوتسایدى حەمەوخان لە هەڵەبجە دەستى پێکردەوە.

سەلام بیلال، سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە بە 964ـى وت، دووبارە كاركردن لە پڕۆژەى جوتسایدى تەواونەكراوەكەی حەمەوخان دەستی پێکردەوە، ئەوەش دواى ماوەیەک لە راگرتنى کارەکان، چونکە پارەى نەختینە بۆ کۆمپانیا خەرج نەدەکرا.

پڕۆژەکە لەسەر بودجەى پەرەپێدانى هەرێمەکانە، بە وتەى سەرۆک شارەوانى وەزارەتى دارایى بەڵێنیداوە پارەى پێویست خەرج بکات هەر بۆیە کارکردن لە پڕۆژەکە دەستى پێکردووەتەوە.

پڕۆژەکە دەکەوێتە سەرەتاى هەڵەبجە، ئەو جادەیەى لە سەیدسادەقەوە دێت دەیبەستێتەوە بە هەوارامان کە 2 ملیار دینار تێچووەکەیەتى و کیلۆمەترێک و 200 مەتر درێژییەکەیەتى و جوتسایدە.

“ئەگەر پارەى پێویست بۆ پڕۆژەکە لە کاتى خۆیدا خەرج بکرایە، دەبوو پڕۆژەکە زووتر تەواو ببوایە”. سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە واى بە 964 وت.

خۆبه‌خشانى خورماڵ رێگاى مه‌رزى شوشمێیان چاككرده‌وه...

خۆبه‌خشانى خورماڵ رێگاى مه‌رزى شوشمێیان چاككرده‌وه‌