لە پزیشکى دادن

تەرمى ئەو چوار کارمەندەى کۆرۆمۆر دەگەڕێنرێنەوە یەمەن

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

تەرمی ئەو چوار کوژراوەی ئێوارەی دوێنێ بەهۆی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر گیانیان لە دەست دا، لە پزیشکی دادی سلێمانین، بە وتەی قایمقامى چەمچەماڵ، ئەمڕۆ تا نزیکی کاتژمێر دوو کارەکانیان تەواو دەکرێت و ئامادە دەکرێن بۆ ناردنەوەیان.

کاتژمێر 6:45 خولەکی ئێوارەی دوێنێ هەینی هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە شەش کارمەند بەرکەوتن، چواریان گیانیان لە دەست دا و دوانیشیان بریندار بوون.

رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە 964ـى راگەیاند، تەرمی کوژراوەکان لە پزیشکی دادن لە سلێمانین و ئەمڕۆ کارەکانیان لەوێ تەواو دەبێت.

وتیشی،”کارمەندەکان یەمەنین و کرێکارى کۆمپانیای پترۆ وێڵدن، کە کاریان چاکسازی بووە لە کێڵگەکەدا، دواى تەواو کردنى رێکارەکانى پزیشکى دادى، لەلایەن کۆمپانیاکەوە کاروباری رێکخستنەوەی ناردنەوەی تەرمەکان بۆ وڵاتی خۆیان ئەنجام دەدرێت”.

بەهۆی هێرشەکەوە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دوو هەزار و 500 کیلۆوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیش رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی کارەباوە یەکەی زیاتری بەردانەوەی ئاوی کارپێکردووە و ئەوەش پیسیی زۆری هێناوەتە ناو هێڵی ئاوی دوکان – سلێمانییەوە، بۆیە تا ماوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانیان راگرتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی کۆرمۆر بو...

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی کۆرمۆر بوو بە چوار کەس