سلێمانى

سەماى مەولانا نمایشێک لە رەمەزاندا

964+

رێژوان مامە قادر- سلێمانى

ئەحمەد حەداد، خەڵکى شارى حەلەبە لە سوریا، ماوەى دوو ساڵە لە رەمەزاندا لەگەڵ برازاکەى لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانى سلێمانى سەماى مەولانا پێشکەش دەکات و کەشێکى رەمەزانیانە لەگەڵ میوانانى رێستۆرانتەدە دروست دەکات.

ئەو هونەرمەند قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت، لە کاتى خولانەوە و سەماکردندا، پێم لەسەر زەوییە و روحم لە ئاسمانە.

هەرچەندە ئەو لە سوریاوە هاتووە بۆ سلێمانى، بەڵام وەک باسى لێوەکرد، لە کوردستان هەست بە غەریبى ناکات و وتى،”هەستەکەم لەناو کەسوکارى خۆمم نەک وڵاتێکى غەریب”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هەر بەدەم سەماوە شێرپەنجەکەی تێپەڕاند

هەر بەدەم سەماوە شێرپەنجەکەی تێپەڕاند