گیان لەدەستدانى تێدایە

ئەمبوڵانسێک تووشى رووداوى هاتووچۆ بوو

964+

وریا فەتاح

ئامبوڵانسى یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانى سلێمانى تووشى رووداوى هاتووچۆ بوو، گیانلەدەستدان و بریندار لە رووداوەکەدا هەن.

نەخۆشخانەى بەخشین بڵاوى کردەوە، لە کاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لە شاری سلێمانی بۆ شاری بەغدا، ئەمبوڵانسەکەیان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.

وەک ئەوەى نەخۆشخانەکە بڵاوى کردووەتەوە، لە رووداوەکەدا سێ کەس لە رووداوەکەدا بەرکەوتوون، کە گیانلەدەستدان و برینداری تێدایە، بەڵام زانیاری دروست دەست نەکەوتووە چەند مردوو و چەند بریندارن.

بەپێى راگەیەنراوەکە بێت، زیاد لە کەسێک گیانى لەدەستداوە و زیاد لە کەسێک بریندارە، بۆ ئەو مەبەستە 964 پەیوەندى بە نەخۆشخانەى بەخشینەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوون زانیارى زیاتر لە بارەى رووداوەکە بدەن.

ئەو بارهەڵگرەى لە دوکان کارەساتى نایەوە سوکانەکەى قوف...

ئەو بارهەڵگرەى لە دوکان کارەساتى نایەوە سوکانەکەى قوفڵ ببوو