ئەوقافی کوردستان چی دەڵێت؟
“حه‌جكردن به‌بێ مۆڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران قبوڵ نییه”
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
زانایانی باڵای سعودیە فه‌توای ئه‌وه‌یان دا، حەجكردن بەبێ مۆڵەتی دەسەڵاتداران رێگەپێدراو نییە، فه‌تواكه‌ش په‌یوه‌سته به هاوڵاتیانی سعودیه‌وه، له هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌ی حه‌ج ده‌كات پێویسته مۆڵه‌ت له فه‌رمانگه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
ئه‌نجومه‌نی زانایانی باڵای ئایینی له سعودیه رۆژی هه‌ینی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، هاوڵاتیانی ناو سعودیه بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج پێویسته مۆڵه‌ت له حكومه‌تی ناوخۆیی وه‌ربگرن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەنجومەنی زانایانی باڵا پێداچوونەوەی بەو شتانەدا کرد کە لەلایەن نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی حەج و عومرە و دەسەڵاتی گشتیی چاودێریی کاروباری مزگەوتی حه‌رام و مزگەوتی پێغەمبەرەوە پێشکەش کرا، سەبارەت بە ئارێشه و مەترسییەکان لە کاتی پابەندنەبوون بە دەرکردنی مۆڵەتەوه”.
جەختیشیان لەوە کردەوە کە “پابەندبوون بە وەرگرتنی مۆڵەتی حەج لەسەر بنەمای ئەوەیه لە شەریعەتی ئیسلامی‌دا هاتووە، سەبارەت بە ئاسانکاری بۆ خەڵک بۆ ئەنجامدانی عیبادەت و رێوڕەسمەکانیان و لابردنی شەرمەزاری لێیان”.
“پابەندبوون بە وەرگرتنی مۆڵەتی حەج بە مەبەستی رێکخستنی ژمارەی حاجییان، دوای ئه‌وه دێت له‌م قەرەباڵغییە زۆرەدا بتوانن ئەم ڕێوڕەسمە بە ئارامی و سەلامەتی ئەنجام بدەن، ئەمە ئامانجێکی یاسایی رەوایە، بە بەڵگە و رێساکانی شەریعەت دیاریی کراوە”، له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه.
ئاماژەیان بەوەش کردووه، “بە پشتبەستن بەو شتانەی پێشتر روونکراونەتەوە، بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت، حەجكردن رێگەپێدراو نییە، ئەو کەسەی ئەو کارە دەکات گوناهی ده‌گات، بەو پێیەی سەرپێچی فەرمانی سەرپەرشتیار دەکات”.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان و گه‌شتی حاجییان بۆ ماڵی خوا و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروبای ئایینی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به 964ی وت، له هه‌رێمی كوردستان كاتێك هاوڵاتییه‌ك ناوی بۆ حه‌ج ده‌رده‌چێت، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بێت، پێویست ده‌كات مۆڵه‌ت له فه‌رمانگه‌كه‌ی وه‌ربگرێت به پێی رێوشوێنی یاسایی ئینجا سه‌فه‌ر بكات، هه‌موو كاتێكیش بۆ ئه‌م كاره ئاسانكاری بۆ فه‌رمانبه‌ران كراوه و هیچ گرفتێك نییه”.
بڕیاره له 27.5.2025 یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی حاجییانی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌م وه‌رزه به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێبكه‌ون.