دەڵێن گرانی بکەن عێراق بێ داهات دەکەین

لە بەسرە خۆپیشاندان دژی گرانبوونی بەنزین دەستی پێکرد

964+

ژووری هەواڵ

لە بەسرە سەدان کەس لە کۆرنیشی شەتول عەرەب رژانە سەر شەقام و دەڵێن ناهێڵین بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بچێتە سەر بۆ گران کردنی نرخی بەنزین.
خۆپیشاندەران دژی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، دروشم دەڵێنەوەو هەڕەشەی ئەوە دەکەن ئەگەر بڕیاری گرانبوونی نرخی بەنزین جێبەجێ بکرێت ئەوە دەچنە ناو کێڵگە نەوتییەکان و رێگە لەبەرهەمهێنانی نەوت دەگرن و رێگای بەندەرەکانی بەسرەش دادەخەن.

عەلا بەخاتری چالاکوانێکی بەسرەیە و لە خۆپیشاندانەکان بەشدارە، بە پەیامنێری بەسرەی 964ی وت ”ئەگەر حکومەت گوێمان لێ نەگرێت رێک دەچینە ناو کێڵگە نەوتییەکانەوەو رێگای بەندەرەکەش دادەخەین، دەست بۆ ئەو شوێنانە دەبەین کە شادەماری داهاتی عێراقن”.

سێشەممەی رابردوو 26ی ئازار ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا نرخی بەنزین گران بکات، بەنزین موحەسەن لیتری بە 650 دینارە دەبێتە 850 دینار، سوپەریش لیتری لە 1000 دینارەوە دەبێتە 1250 دینار، حکومەت دەڵێت ئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە قەرەباڵغی سەر شەقامەکان کەم بکاتەوە، بەڵام خەڵکی دەڵێن ئەوە قبوڵ ناکەن، لە بەسرە دەستی پێکردووەو قەولە شارەکانی تری بەدوادا بێت.

حسێن شەحمانی بەشدارێکی تری ناڕەزاییەکانی بەسرەیە، بە 964ی وت: ئەم بڕیارە بەس چینی فەقیرو رەش و رووت لێی زەرەرمەندە.

عێراق به‌نزینی گران كرد و  رەنگە گومرگی هێنانی ئۆتۆمبێ...

عێراق به‌نزینی گران كرد و رەنگە گومرگی هێنانی ئۆتۆمبێلیش زیاد بكات

لیستی گرانترین و هەرزانترین وڵاتەکان لە نرخی بەنزیندا

لیستی گرانترین و هەرزانترین وڵاتەکان لە نرخی بەنزیندا