دیمه‌نى یه‌كێك له‌و باخچه كشتوكاڵیانه‌ى زه‌ره‌رمه‌ند بووه... وێنه: راگه‌یاندنى كشتو‌كاڵى دهۆك
"قه‌ره‌بوو دەكرێنه‌وه"
دهۆك ئامارى زیانى لافاوه‌كه بۆ سه‌ر كه‌رتى كشتوكاڵ كۆده‌كاته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك چەند لیژنه‌یه‌ك ئامارى ئه‌و زه‌وى و پڕۆژه كشتوكاڵیانه كۆده‌كاته‌وه كه به‌هۆى لافاوه‌كه‌ى ئه‌و شاره زه‌ره‌رمه‌ند بوونه.
لیژنه‌كان له‌لایه‌ن پارێزگارى دهۆكه‌وه پێكهێندراوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى ئه‌م پارێزگایه‌ش هه‌ماهه‌نگیان ده‌كات.
ئەحمەد جەمیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى وت، سێ لیژنه پێكهێندراون بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئامار و تۆماركردنى زیانه‌كان.
لیژنه‌كه‌یان له قۆناغى یه‌كه‌مدا باخچه و بێستانى گونده‌كانى سنوورى ناحیه‌كانى زاوێته، مانگێش و سه‌نته‌رى دهۆك به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “تا ئێستا ئامارى دیاریكراو كۆنه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانێكی زۆر به‌ر ئه‌م كه‌رته له دهۆك كه‌وتووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى كۆكردنه‌وه‌ى ئاماره‌كان و پێ‌زانین به قه‌باره‌ى زیانه‌كان، هه‌وڵى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زه‌ره‌رمه‌ندانى كه‌رتى كشتوكاڵ ده‌درێت.
به‌هۆى ئه‌و لافاوه‌ى له رۆژى 20.3.2024 رووبه‌ڕووى پارێزگاى دهۆك بووه‌وه جگه له زیانى گیانى و مادییه‌كان كه ژمراه‌یه‌كی زۆرى خانووى هاوڵاتیان وێران بوون، كه‌رتى كشتوكاڵیش رووبه‌ڕووى زه‌ره‌رو زیان بووه‌ته‌وه.