بایعیەکە مەیلی نەماوە

مانگ و نیو تێپەڕی و خەڵکی قەڵادزێ هەر چاوەڕێن

964+

محەمەد عەلی – پشدەر

بەشە خۆراکی مانگانە دوا کەوتووەو خەڵک دەڵێن زۆر پێی موحتاجین، پەیامنێری 964 لە قەڵادزێ لەگەڵ هەرکەسێک قسەی دەکرد دەیانوت: دڵێکمان بە بایعیەکە خۆش بوو، ئەویش هیچ.

قەول بوو بۆ ئەم رەمەزانە چوار مادە بۆ بەشە خۆراک زیاد ببن کە ئەوانیش بریتین لە شیعریەو مەعکەرۆنی و ئاردی سفرو نیشاستە، کەچی نەک ئەوانە هەر نەگەیشتن، بەڵکو خەڵک مادەکانی تریشیان نەبینی کە برنج و زەیت و شەکر و نیسک و دۆشاوی تەماتەو لەتکەنۆک.

خەڵکی ئەو دەوروبەرە دەڵێن مانگ نیوێکە بایعیان وەرنەگرتووەو ناشزانن کەی پێی شاد دەبنەوە.

ئەو بەرپرسانەش کە دەبێ مشوری هاتنی بەشە خۆراکەکە بخۆن دەڵێن کێشەکە لە چۆنێتی پێدانی پارەیەو هێشتا ئەوەیان بۆ چارە نەکراوە.