لە نێوان هەڵشۆ و سەردەشت

دوو کۆڵبەر بەهۆى تەقینەوەى مینەوە بریندار بوون

964+

محەمەد عەلی ـ پشدەر

لە سنورى نێوان پشدەر و سەردەشتى رۆژهەڵاتى کوردستان، مین بە چەند کۆڵبەرێکدا دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

محەمەد حەسەن، دانیشتوی ناحیەی هەڵشۆ کە خزم و ناسیاوى یەکێک لە کۆڵبەرەکانە بە 964ـی وت”ئەمشەو لەلایەن خزم و ناسیاوانمانەوە لە رۆژهەڵاتى کورستان ئاگادارکراینەوە کە مین بەچەند کۆڵبەرێکدا تەقیوەتەوە و بچین بە هانایانەوە، بەڵام ئێمە ویستمان لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەینەوە ئینجا بچین”.

دەشڵێت: دواتر پەیوەندیمان پێوەکرایەوە کە مینەکە لە سنورى رۆژهەڵات تەقیوەتەوە و کەسوکارمان لە دیوى سەردەشتەوە بەهاناى کۆڵبەرەکانەوە چوون.

وەک ئەوەى محەمەد حەسەن ئاشکراى کرد، لە کەسوکارمان زانیاریمان پێدراوە دوو کۆڵبەر بریندار بوون کە یەکێکیان خەڵکى گوندى کونەمشکێ و ئەوەى تریش خەڵکى زورانە و دواى بەهاناوەچوونیان رەوانەى نەخۆشخانەى سەردەشتیان کردوون.

مینەکە کاتژمێر 7:40 خولەکى ئێوارەى رۆژى 26.3.2023 بە کۆڵبەرەکاندا تەقیوەتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەرمی مێرمنداڵێکی کۆڵبەر لەسنووری سەقز دۆزرایەوە

تەرمی مێرمنداڵێکی کۆڵبەر لەسنووری سەقز دۆزرایەوە