"تا ئێستا یەکلایی نەبووەتە کە درۆنەکان لە عێراقەوە ئاڕاستەکراون یان نا"

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر سعودیە دەکات

هەژان هادی

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیدانەی هێرشە درۆنیەکەی سەر سعودیە دەکات و رایگەیاند، بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بە هەموو شێوەیەک رەت دەکەینەوە.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی سەر سعودیە رایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکە دەکەین و بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ لێدان لە وڵاتانی دراوسێ بە هەموو شێوەیەک رەت دەکەینەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەرچەندە تا ئێستا یەکلایی نەبووەتە کە درۆنەکان لە عێراقەوە ئاڕاستەکراون یان نا، بەڵام دەزگا عێراقیە پەیوەندیدارەکان ئامادەن بۆ هاوکاریکردن لە پشتڕاستکردنەوەی هەر زانیارییەکی پەیوەندیدار بەو هێرشەی کە کراوەتە سەر سعودیە.

دوو رۆژ لەمەوبەر، وەزارەتی بەرگری سعودیە لە راگەیەندراوێکدا وتی، سێ درۆن کە لە ئاسمانی عێراقەوە هاتنە ناو ئاسمانی وڵاتەکەیان، رێگرییان لێکرا و لەناوبران.