دیمه‌نێكی كۆڵانه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى ئه‌رده‌ڵان له خورماڵ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى خوڕماڵ
پڕه له چاڵ و قوڕ و لیته
دانیشتووانى گه‌ڕه‌كێكی خوڕماڵ ئاسته‌نگی هاتوچۆیان هه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى خورماڵ، كوڵانی گه‌ڕه‌كێك به ناخۆشترین كۆڵان باس ده‌كرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى چاڵ و قوڕ و لیته‌یه‌كى زۆرى لێیه و هاوڵاتیان ناتوانن به ئاسانى هاتوچۆى پێدابكه‌ن.
كۆڵانه‌كه له گه‌ڕه‌كى ئه‌رده‌ڵانه، رێگاكه‌ى كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م قوتابخانەی خورماڵی بنەڕەتی و رۆژانه به‌ده‌یان قوتابی هاموشۆى پێداده‌كه‌ن.
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به فه‌ره‌یدون مه‌حمود ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خوڕماڵ، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى به‌رده‌ست نه‌بوو.
ناسر ره‌حیم ئه‌حمه‌د، موختارى ئه‌م گه‌ڕه‌كه بۆ 964 دووپاتى كرده‌وه كه به‌شێكی شه‌قامى كۆڵانه‌كان قیڕتاو یان كۆنكرێت نه‌كراون و زۆر خراپن.
وتیشی “ئه‌و كۆڵانه‌ى كه‌وتووه‌ته لاى مزگه‌وتى گه‌ڕه‌ك و ئه‌وه‌شی به به‌رده‌م قوتابخانه‌ى خۆرماڵدا ده‌ڕوات، زۆر خراپن”.
باسی له‌وه‌كرد ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ناحیه‌وه كار له‌سه‌ر چاككردنیان كراوه، به‌ڵام به‌هۆى هاتنى وه‌رزى زستانه‌وه نه‌تواندراوه ئه‌و شه‌قامانه چاكبكرێن.