لە نوێترین راگەیەنراو

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دامەزراوەی نەوتی هەرێم بەبێ پارەی حکومەتی عێراق دامەزراوە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە دەڵێت، پیشەسازیی نەوتی هەرێم بەبێ یەک دیناری حکومەتی عێراق دامەزراوە، هاوکات لەنێوان هەرێم و بەغدا رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان هەیە، بەڵام تا ئێستا دەستیپێنەکردوەتەوە.

لە راگەیەنراوەکە ئەوەش هاتووە، “بەهۆی بڕگە نادادپەروەرییەکانی یاسای بودجەوە پرۆسەكە زیاتر ئاڵۆز كراوە، پیشەسازیی نەوتی هەرێم لە رێگەی وەبەرهێنانی دەرەكی و بەبێ خەرجكردنی یەك دینار لە بودجەی وڵات دامەزراوە، كەچی لە یاسای بوودجەدا بە هاوشێوەی ئەو پیشەسازییەی نەوتی عێراق هەژمار كراوە، كە لەسەر ملیارەها دۆلار لە بودجەی گشتیی وڵات دامەزراوە”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیەی بۆ (بەرهەمهێنان و گواستنەوە)ی نەوتی هەرێم تەرخانكراوە، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ تێچوونی راستەقینەی پرۆسەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە هەرێمی كوردستان ناگونجێت، حکومەتی هەرێم لە سونگەی نییەتپاکی و بۆ چارەسەکردنی کێشەکان بڕی زیاتر لە 11 ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی حکومەتی فیدراڵ کرد، تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت یەک دیناری وەرنەگرتووە، بۆ ئەوەی بتوانێ شایستە داراییەکانی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت بداتەوە.

رۆژی 25.3.2023 دادگای ناوبژیوانی پاریس لەبەرژەوەندی سکاڵایەکی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریدا و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی بە نایاسایی دانا، لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هاتووە، نەوتی هەرێم تەنیا لە (10%)ی نەوتی هەناردەكراوی عێراق پێک دەهێنا و داهاتی ئەم نەوتە تەنیا بەشێک لە شایستە داراییەکانی خەڵكی هەرێم لە بودجەی گشتیی وڵات بوو. هەر لە دوای راگرتنی هەناردنی نەوتی هەرێم، هەرێمی كوردستانیان خستووەتە ناو قەیرانێكی دارایی توندەوە، كە بەهۆیەوە پێدانی موچەكانی فەرمانبەرانی هەرێم دواكەوتووە، لە کاتێکدا ئەو کات بە پارەی نەوتەوە مانگانە مووچەی فەرمانبەران بەبێ دوا کەوتن دەدرا.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، سەرۆکی حکومەتی عێراق و هەرێم، هەردوو وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیان راسپاردووە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگ و گرفتی بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زیانی 11 ملیار دۆلاری ...

وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زیانی 11 ملیار دۆلاری لە عێراق داوە