سەنتەرێکی توێژینەوە لە بەریتانیا وا دەڵێت

وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زیانی 11 ملیار دۆلاری لە عێراق داوە

964+

فەهمی نەبی

بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی “سەنتەری لێکۆڵینەوەکانی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی” کە بارەگاکەی لە لەندەنە، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی وەک سنووردارکردنی پێگەی ئابوری بەهەرێمی کوردستان نادەبات و هاوکات ئەوە هاتووە بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زیانی 11 ملیار دۆلار بەر عێراق کەوتووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، لەنیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا، %80ی داهاتی هەرێم، داهاتی نانەوتی بووە، لەگەڵ ئەوەدا هەرێم ژمارەیەکی زۆری وەبەرهێنی بواری وزەی راکێشاوە بەتایبەت بۆ پەرەپێدانی کێڵگە غازییەکان، وەک لە راپۆرتەکە هاتووە یەدەگی غازی هەرێمی کوردستان 5.67 مەتر سێجایە، ئەو رێژەیە %3ی غازی یەدەگی ‌غازی جیهان پێکدەهێنێت.

لە راپۆرتەکە ئەوەش هاتووە، عێراق چاوی لەوەیە لەرێگەی ‌غازی هەرێمەوە ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە کە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پێویستی پێیەتی و تا دەستبەرداری غازی هاوردەکراوی ئێرانی ببێت، ئەم هەنگاوە بەتەواوی ترسی لای ئێران دروستکردووە، چونکە بە پێشخستنی کەرتی بەرهەمهێنانی غازی هەرێمی کوردستان، ئێران بازاڕێکی گەورەی کڕیاری غاز لەدەست دەدات و ئەمە بە هەڕەشەیەکی گەورە دەزانێت.

لە راپۆرتەکەی سەنتەری لێکۆڵینەوەکانی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی هاتووە؛ بڕیارەکانی ئەم دوایەی دادگای فیدراڵی، بەشێوەیەکی یەکسان زیانی بۆ هەرێم و بەغدا هەبووە، بەو پێیەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان ئاڵۆزتر دەکات بەتایبەت وەک شایستەی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان کە لە هەرێم کاردەکەن لەگەڵ تێچووی دەرهێنانی نەوت، ئەمانە هەمووی هەڕەشەن لەسەر بەیەکجاری وەستانی ئەو کۆمپانیایانە لە بەرهەمهێنان، ئەمەش زیان دەبێت بۆ هەموو عێراق بەگشتی، بەو هۆکارە عێراق ناچارە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات کە ئەمەش بارگرانی زۆر بۆ بودجە دروست دەکات.

ئەم راپۆرتە عێراق بە سییەکانی ئابوری ئێران ناودەبات، هاوکات عێراق پێنجەم وڵاتی هاوردەکارە لە تورکیاوە، بۆیە تورکیا و ئێران پاڵپشتی سیاسەتی سودانی دەکەن بۆ پەیوەندییە بازرگانییەکان، هیچ کام لەم وڵاتانە سوود لە تێکدانی ئەزموونی سیستمی فیدراڵی نابینن و لێکەوتەی ئابوری خراپی لەسەر ئەو دوو وڵاتە دەبێت.

رۆژی 25ـی ئاداری ساڵی 2023، دادگای ناوبژیوانی پاریس تورکیای ناچارکرد بە راگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

راپۆرتێک لە لەندەنەوە: وەستانی نەوتی هەرێمی کوردستان ز...

راپۆرتێک لە لەندەنەوە: وەستانی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی گەورەی بە ئابووری عێراق گەیاندووە

کۆبوونەوەی شاراوە لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ...

کۆبوونەوەی شاراوە لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەڕێوەچووە