لە خەلیفان

پۆلیس گەنجێکیان دەستگیرکردووە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچانی دەکرد

964+

فەهمی نەبی

پۆلیسی خەلیفان لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە لەرێگەی تیکتۆک و سناپچات هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچی سکاڵاکاری کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی خەلیفان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە و دانیناوە بەوەی چەندین کچی دیکەی فریوداوە.

شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە 964ی وت، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە ناوی (د.ی.ص) و تەمەنی لەسەرووی 30 ساڵە، دوای دەستگیرکردنی دانیناوە بە هەڵخەڵەتاندنی کچی تر و تەنانەت لەوانی تر پارەشی لێ وەرگرتوون.

ئەمساڵ لەسنووری ئیدارەیی سۆران تەنیا ئەم حاڵەتەی هەڕەشەکردن لەرێگەی سۆشیال میدیا تۆمارکراوە، ئەمەش بەپێی وتەی شەماڵ دێواری.

دادوەر بڕیاریداوە ئەو تۆمەتبارە بەپێی مادەی دوو لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی رابگرێت.

قەزای خەلیفان سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە لە پارێزگای هەولێر.

کەسێک لەسەر هەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیر کرا

کەسێک لەسەر هەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیر کرا