لە کەرکوک

کەسێک لەسەر هەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی کەرکوک کەسێکی لەسەر هەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیر کردووە و دەشڵێت، لە کاتی وەرگرتنی پارە لە ژنێکدا بەسەریاندا داوە.

پۆلیسی کەرکوک ئەمڕۆ شەممە 13.1.2024 بڵاویکردووەتەوە، سکاڵایەکیان لەلایەن ژنێکەوە بۆ هاتووە، کە هەڕەشەی لێدەکرێت ئەگەر پارەی پێ نەدات وێنە و ڤیدیۆی بڵاودەکرێتەوە.

وەک پۆلیسی کەرکوک گێڕاویەتییەوە، ئەوانیش دەستبەجێ دەکەونە خۆ و رێوشوێنی تۆمەتبارەکە هەڵدەگرن و لە گەڕەکی قادسییە دەستگیر دەکەن.

دەستگیرکردنی ئەو کەسە لەکاتێکدایە کە خەریکی وەرگرتنی پارەیە لە یەکێک لەو ژنانەی لەژێر هەڕەشەدا پارەیان لێوەردەگرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پۆلیسی کەرکوک بێت، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسەدا دەستبەسەر 800 دۆلار و ئامێرێکی مۆبایلی زیرەکدا گیراوە.

پۆلیسی کەرکوک زانیاریی ئەوەی نەدرکاندووە، ئاخۆ ئەو کەسە هەڕەشەی لە چەند ژن کردووە و پارەی لێوەرگرتوون.

پۆلیسی کەرکوک: هەر کەسێک روخساری بشارێتەوە لێپێچینەوە...

پۆلیسی کەرکوک: هەر کەسێک روخساری بشارێتەوە لێپێچینەوەی لێدەکرێت