سێ دانه‌ش ناديارن

لە باڵەکایەتی گورگ 11 بزنی خنکاند

964+
ئاکام غەفور- سۆران

لە گوندی گوێزڵینگەی باڵەکایەتی گورگ خۆی دەکات بە ناو مێگەلە بزنێک و زیان به‌ نزیكه‌ى 20 دانه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.

رووداوەکە بە شەو بووە، ئاژه‌ڵداره‌كه‌ ئاگادار نەبووە بەیانی کە هەستاوە بینیویەتی گورگ بە ناو بزنەکانی کەوتوە.

نەسرەدین گوێزڵینگەیی، خاوەنی بزنەکان بە 964ـى وت، گورگ بە ناو هۆری بزنەکانى کەوتووەو و زیانى به‌ نزیكه‌ى 20 بزن گه‌یاندووە.

وتیشی “هەشت بزنی خنكاندوون، پێنج بزنی بریندار و سێ بزنیش تاوه‌کو ئێستا نازانین له‌ كوێن دوو بزنیش زوو فریاکەوتین سەریان ببڕین”.

گوندی گوێزڵینگە سەر بە ناحیەی گەڵاڵەیە لە قەزای چۆمان، بەشێکى دانیشتوانەکەی بە ئاژەڵداری خەریکن.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گورگ پەلاماری رانەمەڕێکی دا و 17سەر مەڕی مردار کردەوە

گورگ پەلاماری رانەمەڕێکی دا و 17سەر مەڕی مردار کردەوە