گورگ پەلاماری رانەمەڕێکی دا و 17سەر مەڕی مردار کردەوە

+964

کامیار کەمال –  پێنجوێن

لە گوندی کواوای سنوورى پێنجوێن، گورگ پەلامارى رانە مەرێکى دا و بە هۆیەوە 17 سەر مەڕى ئاژەڵدارێکى گوندەکە مرداربوونەتەوە.

10 سەر مەڕ بریندار بوون و پێنجیان مەترسى مرداربوونەوەیان لەسەرە.

ئەبوبەکر محەمەد، برازایەکى ئەو ئاژەڵدارەى گوندى کواوایە و قسەی 964 کردووە و دەڵێت: بەیانى ئەمڕۆ کاتێک مامم سەردانى مەڕەکانى کردووە، بینیویەتى گورگ پەلامارى رانەمەڕەکەیداوە.

بە وتەى ئەبوبەکر محەمەد، پەلامارەکە زیانى نزیکەى 15 ملیۆن دینارى لێداون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

زەڕایەن.. لەسەر دیار نەمانی 400 سەر رانەمەڕ پۆلیس هاوڵات...

زەڕایەن.. لەسەر دیار نەمانی 400 سەر رانەمەڕ پۆلیس هاوڵاتیەک دەستگیر دەکات