لە سلێمانی

نەریتی خواردنی قەل لەبەیانی یەکەم رۆژی جەژن بازاڕی فرۆشتنی گەرمکردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

وەک نەریتێک بۆ بەیانی یەکەم رۆژی جەژن بەشێکی بەرچاو لە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی گۆشتی قەل دەخۆن و ئەمساڵ بازاڕی گەرمە و هەر کیلۆیەک قەلی کوردی بە 18 هەزار دینارە.

ئیبراهیم فەتاح فرۆشیاری پەلەوەر بە 964 وت، بەهۆی پێدانی دوو موچە بەسەریەکەوە بازاڕی قەلی کوردی گەرم بووە، بە شێوەیەک سەرەی بۆ گیراوە.

ئەم فرۆشیارەی پەلەوەر دەڵێت، نرخی قەلی کوردی بە 18 هەزار دینارە بۆ هەر کیلۆیەک و قاز کیلۆی بە 11 هەزار دینارە و کەڵەشێریش کیلۆی بە 11 هەزار دینارە.

بەوتەی ئیبراهیم فەتاح ژمارەیەکی زۆری قەلی هێناوە بۆ دوکانەکەی بە چەند رۆژێک تەنیا چەند دانەیەکی ماوە و هەمووی فرۆشتووە و خواستێکی زۆری لەسەر دروستبووە.

سەرما نەهاتووە و گۆشتی قەل و قاز گڕدەکەنەوە

سەرما نەهاتووە و گۆشتی قەل و قاز گڕدەکەنەوە