لە حاجیاوا

مامۆستایەک بە ئۆتۆمبێلەکەی خواردن بەسەر ماڵە هەژارەکان دابەش دەکات

ژێوار خدر – راپەڕین

مامۆستایەکی قەزای حاجیاوا هەموو ئێوارەیەک بە ئۆتۆمبێلەکەی خواردنی ئامادەکراو بەسەر ماڵە هەژارەکان دابەش دەکات.

مامۆستا رەوەند حەسەن سەرپەرشتاری گروپێکی خێرخوازییە و دەڵێت بەر لە رەمەزانیش خێری بەسەر ماڵەکانی قەزاکەی دابەشکردووە.