داعش خۆی رێکدەخاتەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات “دوو مەترسی” دەخەنەڕوو

964+

ئەحمەد مستەفا

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” داوا لە کۆمەڵگە و وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد، کێشەی دەست بەسەرداگیراوانی داعش یەکلایی بکەنەوە، هەروەها ئەو وڵاتانە هاووڵاتیانی خۆیان بگەڕێننەوە، کە ئەندامی رێکخراوەکەن لە کەمپی هۆڵ.

لە راگەیەنراوێکدا، لە پێنجەمین ساڵیادی کۆنترۆڵی جوگرافی رێکخراوەکەوە لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان، “هەسەدە” رایگەیاندووە، هێشتا داعش “مەترسییەکی گەورە” بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دروست دەکات، بە دووبارە خۆ رێکخستنەوەی لە رێگەی شانە نووستووەکانیەوە و کۆنتڕۆڵی جوگرافی هەندێک ناوچەدا.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کەمپی هۆڵ “بۆمبێکی کات بۆداڕێژراو”ە و “ترسەکان لە زیادبووندایە سەبارەت بە ئەندامانی خێزانەکانی رێکخراوەکە، کە فێرکارییەکانیان لە چوارچێوەی ژینگەیەکی توندوتیژدا وەرگرتووە، کەوا ژینگەیەکی پڕ لە تیرۆرە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا مەترسییە لەسەر داهاتووی ناوچەکە و جیهان”.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هێرشەکانی تورکیا و میلیشیا ئۆپۆزسیۆنە دڵسۆزەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان “هەموو هێزێک بۆ رێکخراوەکە دەڕەخسێنێت بۆ دووبارە رێکخستنەوەی ریزەکانی”، هەروەها ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا لە سوریا “بوونەتە جێگەیەکی پارێزراو بۆ داعش، لەوێشەوە پلانی هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان دادەڕێژێت”.

چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر بازگەیەکی هێزەکانی سو...

چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر بازگەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات

ئۆپەراسیۆنەکەی هەسەدە لە کەمپی هۆل کۆتایی هات

ئۆپەراسیۆنەکەی هەسەدە لە کەمپی هۆل کۆتایی هات