لە 964ـەوە بیبینە

ساتى کوشتنى گەنجەکەى شەقامى 100 مەترى بڵاوکرایەوە

964+

وریا فەتاح

ئاسایشى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنى هەردوو تۆمەتبارى سەرەکى کوشتنى گەنجەکەى شەقامى 100 مەتری راگەیاند و بەشوێن تۆمەتبارى سێیەمدا دەگەڕێن.

رۆژى 7.5.2024، لە شەقامى 100 مەترى هەولێر لە نزیک زانکۆى جیهان، لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتى گەنجێک لەلایەن سێ کەسەوە کوژرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9.5.2024، ئاسایشى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا، ڤیدۆى ساتى تاوانەکە و دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى سەرەکى راگەیاند.

بەپێى راگەنراوى ئاسایشى هەولێر، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکان هەڵاتبوون بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و خۆیان حەشاردابوو، بەڵام لە ئەنجامی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانیانەوە ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکان دەستنیشانکراوە  کە هەڵاتبوون بۆ سنووری بناری چیای قەرەچوغ.

باس لەوەشکراوە بە فەرمانى دادوەر، هێزەکانیان توانیویانە دوو تۆمەتبارى سەرەکى رووداوەکە دەستگیر بکەن و ئەو ئۆتۆمبێلەشیان دەستبەسەر کردووە کە تاوانباران پێى هەڵاتبوون.

جەختیش لەوەکراوەتەوە، بەدواداچوونەکانیان بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنى تۆمەتبارى سێیەم.

كه‌سێك له‌ شه‌قامی 100 مه‌تریی هه‌ولێر كوژرا 

كه‌سێك له‌ شه‌قامی 100 مه‌تریی هه‌ولێر كوژرا