دوای رووداوەکە هەڵهاتبووە

لە قەڵادزێ شۆفێرێک لەسەر شێلانی ماتۆڕسکیلێک دەستگیر کرا

ژووری هەواڵ

لە قەڵادزێ، پۆلیس شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا دەستگیر دەکات لەسەر ئەوەی لە ماتۆرسکیلێکی داوە و هەڵهاتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.5.2024، رائید رابەر، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

“دوای ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلەکە شوێنی رووداوەکەی جێهێشتووە و دوای بەدەستهێنانی زانیاری و ئاشکراکردنی ناسنامەکەی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستگیرکرا”، پۆلیسی راپەڕین وا دەڵێت.

بەبڕیاری دادوەر بە پێی مادەی 23 لە یاسایی هاتوچۆ شۆفێرەکە راگیرکراو دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا، پۆلیسی راپەڕین وا دەڵێت.