30 ستوون شکاون

لافاو زیانی زیاتر لە 100 ملیۆن دیناری بە کارەبای ئامێدی گەیاندووە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لافاو زیانی زیاتر لە 100 ملیۆن دیناری بەستوونەکانی کارەبا لە سنووری قەزای ئامێدی گەیاندووە بەڕێوەبەری کارەبای ئامێدیش دەلێت، تا ئێستا زۆربەی شوێنەکان کارەبایان هەیە.

بەهۆی لافاوەوە کارەبا لە سنووری قەزای ئامێدی زیانی زۆری پێگەیشتووە 30 ستوونی کارەبا کەوتوون چەندین محاویلەی کارەبا سووتاون و چەندین کێبلی کارەبا پچڕاون.

ئارام جەلال، بەڕێوەبەری کارەبای ئامێدی بە 964ـی وت، بە پێی بەدوایداچوونی ئەوان زیاتر لە 100ملیۆن دینار زیان بە 30 ستوونی کارەبا و محاویلەو و رووناکی شەقامەکان و کێبڵی کارەبا کەوتووە.

وتیشی، زیانەکان زیاتر لە ناحیەی کانی ماسێ و بامەرنێ و چەمانکی بووە، بەڵام تیمی فریاگوزاری و چاککردنەوە بەشێوەیەکی کاتی ستوونی کارەبایان بۆ ئەو ناوچانە دروستکردووە، بۆ ئەوەی بێ کارەبا نەبن دوای ئاسایی بونەوەی کەش و هەوا بە تەواوی چاکی دەکەن.

ئاماژەبەوەشکرد، “لیژنەیەکمان لە تیمەکانی چاککردنەوە پێکهێناوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی بەردەوام لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان و تۆمارکردنی زیانەکان”.

قەزای ئامێدی خاوەن شەش ناحیەیە و سەر بە پارێزگای دهۆکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لافاوەکەی دهۆک زیانی بە چوار پارک و 50 دار گەیاندووە

لافاوەکەی دهۆک زیانی بە چوار پارک و 50 دار گەیاندووە