روو لە دابەزینە

یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 21 بە 888 هەزار دینارە

964+

وریا فەتاح

چەند رۆژێکە نرخى زێڕ روو لە دابەزینە، بەڵام نرخەکەى دوو رۆژە لە بازاڕەکان تاڕادەیەک جێگیرە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.6.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 3هەزار و 980 دۆلار دیاریکراوە  و نرخی دۆلاریش لەسەر 156 هەزار و 580 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 930 هەزار دینار مامەڵەی پێودەکرێت.

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێری پایتەخت نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 930  هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 888 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 762 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 14 بە 593 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 12 بە 508 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 9 بە 380 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.