9 ساڵ لە زیندان دەبێت

حاڵی رۆبینیۆ لە زیندان چۆنە؟

964+

سۆما حەکیم زادە

رۆبینیۆ هێرشبەری پێشووی یانەکانی مانچستەر سیتی و میلان و ریال مەدرید، بەهۆی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنێک لەساڵی 2013، لەو رۆژانەدا سزای نۆ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، رۆژنامەیەک حاڵ خراپی رۆبینیۆی بڵاوکردوەتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، رۆبینیۆ لە زیندان رۆژانێکی باش بەڕێناکات و ئەرکەکانی وەک پاککردنەوەی ئاودەستەکان و شۆردنی جلوبەرگ لەناو زیندانە، لەگەڵ ئەوە شوێنی نیشتەجێبوونیشی تەنیا یەک ژووری نووستن و یەک توالێت لە خۆدەگرێت رووبەرەکەی لە هەشت مەتر چوارگۆشە زیاتر نییە.

رۆژنامەکە نوسیویەتی، تیمی یاسایی رۆبینیۆ بەنیازە لە داهاتوودا تانە لەم سزا زیندانییە بدات، بۆئەوەی بارودۆخی ئەم یاریزانە بەڕازیلییە لە زینداندا کەمێک باشتر بێت.

چاڤی سزادرا و رۆبینیۆش زیندانی ده‌كرێت

چاڤی سزادرا و رۆبینیۆش زیندانی ده‌كرێت