"سێ بژاردەمان لە بەردەست بووە"

زەیدی: ئامادەنەبووین عێراق نوقمی قەرز بکەین

ئەحمەد مستەفا

لەگەڵ گەیشتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ باڵەخانەی پەڕلەمان،  نوسینگەکەی بڵاوی کردەوە، زەیدی وتوویەتی سێ بژاردەیان لەبەردەست بووە لەبارەی مامەڵەیان بۆ بەهای دینار.

لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا، لەبارەی قەیرانی دارایی و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار قسەی کردووە، بەپێی راگەیەندراوەکە بێت حکومەت سێ رێگای لەبەردەم بووە:

یەکەم: بەکارهێنانی پاشەکەوتی زۆرەملێ و بەڕێوەبردنی بارودۆخ بە بەڵێنی بێ‌بنەما بە فەرمانبەران.
دووەم: دابەشکردنی مووچەکان هەر 45 ڕۆژ جارێک.
سێیەم: پەنابردن بۆ قەرزکردن و زیادکردنی قەرزی وڵات، لە کاتێکدا عێراق خۆی لەگەڵ بارێکی گەورەی قەرزدا ڕرووبەڕووە.

پێشتر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، یوسف کڵابی رایگەیاندبوو، سەرۆک‌ وەزیران رازی نەبووە مووچەکان هەر 45 رۆژ جارێک بدرێن و جەختی کردووەتەوە کە موچەکان بە شێوەی مانگانە دابەش بکرێن.

هەروەها، حکومەتی عێراق لەم هەفتەیەدا نرخی فەرمی دۆلار بەرزکردووەتەوە و نرخی فرۆشتنی یەک دۆلاری بۆ هاووڵاتیان بە 1520دینار دیاری کردووە.