پارێزگاری بانکی ناوەندی:
نرخی دۆلار دەستکاریی ناکرێت
کاکەلاو عەبدوڵا
پارێزگاری بانکی ناوەندی بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی وتووە، ئەو نرخەی دیاریکراوە لە بەرامبەر دۆلار جێگیرە و دەستکاری ناکرێت.
ئاژانسی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایگەیاندووە، پارێزگاری بانکی ناوەندی بە لیژنەکەی وتووە، “هەر گۆڕانکارییەک لە نرخەکەدا بکرێت گۆڕانکاری لە خشتە و بڕگەکانی بودجە روودەدات کە لەسەر بنەمای یەک دۆلار بەرامبەر 1500 دینار دانراوە.”
ئەو سەرچاوەیە وتووشیەتی، وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی نەهاتوونەتە بینای پەرلەمان، لە کاتێکدا بڕیاربوو هەردووکیان سەردانی پەرلەمان بکەن و لەگەڵ لیژنەکە لە بارەی بابەتی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار قسە بکەن.
بهپێی دوایین ههواڵیش دانیشتنهكهی پارێزگاری بانكی ناوهندی لهگهڵ لیژنهی دارایی پهرلهمان بۆ كاتێكی دیكه دواخراوه.
بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و دواتر پەسەندکردنی لەلایەن بانکی ناوەندی شڵەژانی لە بازاڕی عێراق دروستکردووە، دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە بە فەرمی نرخی یەک دۆلار بە 1500 دینار جێگیرکرا و بە 1520 دەگاتە دەستی هاوڵاتییان.