چەند فەرمانبەرێک لە كاتی راكێشانی موچەكەیان لە ئامێرەكانی ATM
لیسته‌كه بڵاوكرایه‌وه
یه‌كشه‌ممه موچه دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی كوردستان لیستی موچه‌ی مانگی 9ی راگه‌یاند، یه‌كشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت و چوارشه‌ممه كۆتایی دێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان لیستی موچه‌ی مانگی 9ی بڵاوكرده‌وه، كه بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 11.10.2026 دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێبكات و خانه‌نشینان، وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، هه‌روه‌ها كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی موچه وه‌رده‌گرن.
دابه‌شكردنه‌كه تا چوارشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت و له كۆتاڕۆژدا هه‌ریه‌كه له پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی نه‌وت و پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگریی فریاكه‌وتن موچه وه‌رده‌گرن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ بڕی 835 ملیار و 553 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم خسته‌سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.