پۆلیسی ئه‌ڵمانیا
بزانه خه‌ڵكی چ وڵاتێكه
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا چه‌كدارێكیان كوشت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئه‌ڵمانیا، پۆلیسی ئه‌و وڵاته تەقەیان لە کەسێکی چەکدار کردووە، دوای ئەوەی هێرشی کردووەتە سەر هۆڵی شارەوانی لە شاری توتلینگن لە بادن-ڤورتمبێرگ و لە کاتی دەرچوونی لە بیناکە تەقەی لە ئەفسەرەکان کردووە.
رۆژنامەی Schwäbische بڵاویکردەوە کە ئەو کەسە بە چەکەوە چووەتە ناو هۆڵی شاره‌وانیی شاره‌کە، ئەمەش وای لە کارمەندان کردووە پۆلیس ئاگادار بکەنەوە و خۆیان بشارنه‌وه، پێش ئەوەی چه‌كداره‌كه دەربچێت و رووبەڕووی ئەو هێزانه‌ی پۆلیس ببێته‌وه، کە گەیشتبوونە شوێنی رووداوەکە.
راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، پیاوەکە تەمەنی 27 ساڵە، لەکاتێکدا رۆژنامەی بیڵد رایگەیاندووە، چه‌كداره‌كه هاوڵاتییەکی ئەفغانییە و لەلایەن دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاساوە ناسراو بووە.