چەند رۆژێک بێ ئاو دەبن
لافاوی چەند رۆژی رابردوو 35%ی زاخۆی بێ ئاو کردووە
964+
فەهمی نەبی
بارانی چەند رۆژی رابردوو پڕۆژی کۆنی ئاوی زاخۆی بەتەواوی راگرتووە و زیانی ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری لە پڕۆژەکە داوە، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی شارەوانی.
پڕۆژەکە ئاوی خواردنەوەی نزیكه‌ی 35%ی زاخۆ دابین ده‌كات، وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت پاشماوەی قوڕو لیتەی لافاوی چەند رۆژە هەموو ئامێرەکانی داپۆشیووە.
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاندووە: لافاوی چەند رۆژی رابردوو ئاستی رووباری خابوری بەرزکردەوە، بەو پێیەی رووبارەکە بەناو زاخۆ تێپەڕ دەبێت، پرۆژه‌ی ئاوی كۆنی زاخۆ به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه ژێرئاو كه‌وت و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت، به‌پێی خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر له ملیارێك و 500 ملیۆن دینار زیانی ماددی به‌ر پرۆژه‌كه كه‌وتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هەرێم دەڵێت، ئه‌و پرۆژه‌یه نزیكه‌ی 30% تا 35%ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری زاخۆ دابین ده‌كات كه له هه‌ر كاتژمێرێكدا هه‌زار و 400 مه‌تر سێجا ئاو به‌رهه‌م ده‌هێنێت و دواتر به‌سه‌ر هاوبه‌شانی ئاو له زاخۆ دابه‌ش ده‌كرا.
له‌باره‌ی چاككردنه‌وه و دووباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه، ئاری ئەحمەد وتویەتی، هێشتا تیمەکان خه‌ریكی پرۆسه‌ی خاوێنكردنه‌وه و چاككردنه‌وه و دووباره رێكخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات كه ره‌نگه چه‌ند رۆژێكی دیكه بخایه‌نێت، به ته‌واوه‌تی چاك ده‌كرێته‌وه و به‌رهه‌مهێنان و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو ئاسایی ده‌بێته‌وه.