بەهۆی لافاوەوە
رێگای دهۆک – سێمێل داخراوە و هۆشداریی دەدرێت
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
لە بەیانی زووی ئەمڕۆ شهممه 23.3.2024 بارانبارین لە سەنتەری دهۆک دەستیپێکرد و زۆربەی شوێنەکان دیسان ئاوی لێ هەڵسا و ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردووە، شارهوانیش هۆشداریی به هاوڵاتیان دهدات.
بههۆی بارانبارینەکەوه له رێگای سەرەکیی دهۆک – سێمێل – زاخۆ لە نزیک کۆلیژی چاندن، لافاو هەڵساوە و رێگاکەی داخستووە.
ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی بهڕێوهبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی دهۆک بە 964ی وت، دوای ئەو شهپۆلهی ئهمجارهی بارانبارین لە سەنتەری شار و قەزاکان، ئێستا لە رێگای دهۆک – سیمیل ئاو زۆر کۆبووەتەوە و هەروەها لەسەر ئەو پردەی خەڵک لە دهۆکەوە بەرەو سیمێل دەبات، لە ژێر پردەکەش ئاوی لێ کۆبووەتەوە و رێگاکە داخراوە و هاتوچۆ سەخت بووە.
وتیشی، “داوا لە خەڵک دەکەین ئەگەر کارێکی گرنگیان نەبێت، هاتوچۆ لە رێگای دهۆک – سێمیل – زاخۆ نەکهن”.
ئاماژهی بهوهش كرد، تیمەکانیان دەنێرین بۆ شوێنەکە، بۆ ئەوەی کێشەی کۆبوونەوەی ئاو کۆنترۆڵ بکەن و هاتوچۆ ئاسایی بێت، بەڵام ئیستا با کەس سەردان نەکات، هەروەها تا ئێستا بەهۆی ئەو بارانەی ئهمڕۆ باریوه، لە کۆلانەکان لافاو دروست نەبووە، بەڵام لە سێمێل شەقامەکان مەترسیدارن و هاتوچۆ نەکەن.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا