لە عەنکاوە

لەرێگەی کونکردنی دیوارێکەوە دزییان لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو کردووە

964+

فەهمی نەبی

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، لە قەزای عەنکاوە دزی لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو کردووە.

بەپێی راگەیەنراوی ئاسایش ئەمڕۆ 22.3.2024 ئەو دزییە ئەنجامدراوە، بەڵام وەک لەو ڤیدیۆییە دەردەکەوێت کە ئاسایش بڵاویکردوەتەوە، رێکەوتی 8.3.2024ی لەسەرە کە ئەو دزیە ئەنجامدراوە.

ئەو کەسەی دزیەکەی ئەنجامداوە بەسوود وەرگرتن لە خانوویەکی تەنيشت نووسینگەكە، کە ئەم خانووە چۆڵ و تەواو نەكرا بووە، لە درەنگانی شەودا هەڵساون بە شکاندن و کونکردنی دیواری نێوان خانووەکە و نووسینگەکە، بەمجۆرە چوونەتە ناو نووسینگەکە و پاشان تاوانی دزیکردنەکەیان ئەنجامداوە، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوی ئاسایشی هەولێر.

ئەوەش هاتووە، “دوای گەیشتن بە سەرەداوی رووداوەکە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی (ع. ح. ع.)ـمان دەستگیرکرد و بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمتبارەکانی دیکە”.

لە پیرزین دزی لە سێ دوکان کرا

لە پیرزین دزی لە سێ دوکان کرا